بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ڕەزا ئەمیری موقەدەم، باڵوێزی ئێران لە پاکستان، ڕایگەیاند: ترامپ پەیامی بە تاران داوە کە نایەوێ هێرش بکاتە سەر ئێران و داوای کردووە کە ئێرانیش هێرش نەکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا.
باڵوێزی ئێران لە پاکستان، ڕاشیگەیاند کە ئەم زانیارییەی نزیکەی کاتژمێر 1ی نیوەشەو بە کاتی پاکستان وەرگرتووە و نیشان دەدا کە ترامپ خوازیاری شەڕ لەگەڵ ئێران نییە.
Your Comment